هێڤیدار ئه‌حمه‌د: لە ماوەیەکی نزیک خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایی چاکسازی دەکرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشینی ئیمتیازاته‌كان كردو سیفه‌تی به‌په‌له‌ی پێبه‌خشرا، له‌ لایه‌ن لێژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌كاری بۆ راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكه‌ كراوه‌.

هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: لیژنه‌ی دارایی زیاتر له‌ بیست كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاكسازی‌ كردووه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ ده‌كرێت.

هه‌ره‌وه‌ها جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ 90 له‌سه‌دای پرۆژه‌كه‌ وه‌ك خۆی كه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ نێردراوه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێـت و 10 له‌سه‌داشی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی پرۆژه‌كه‌ گۆڕانكاری لێده‌كرێت.

Back to top button