هەرەشەی ترەمپ عێراق كۆتایی پێ دێنێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا لەبارەی بریاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند”ئەگەر عێراق هێزەکانیان لە وڵاتەکە دەربکەن “سزای زۆر قورسیان” بەسەردا دەسەپێنن”.
هەر لەبارەی سزاكانی سەر عێراق سەرۆكی ئەمریكا گوتیشی” ئەو ملیاران دۆلارانەشیان لێوەردەگرنەوە کە لە بنکە سەربازییە گەورەکەیان خەرجکردووە.
هەر لەبارەی سزادانی سەر عێراق دۆناڵد ترەمپ دەڵێت سزایەكی وا بەسەر عێراق دا دەسەپێنین كە لەچاو سزاكانی ئێران هیچ سامێکیان نابێت، هەروەها دەشلێـ”ئەگەر هەر تووندوتیژییەک هەبێت یا هەر شتێک بکەن کە ئێمە پێمانوابێت گونجاو نەبێت” سزای زۆر قورسیان بەسەردا دەسەپێنین”.