تا توشى ئه‌مه‌ نه‌بیت پاكو خاوێنى ژوورى خه‌وه‌كه‌ت ڕابیگره‌

به‌گشتى ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان بپرسین بۆچى گرنگه‌ ڕۆژانه‌ ژوورى نوستن و میوان پاك بكه‌ینه‌وه‌ و گسكى بده‌ین ؟

بوونى كه‌ڕوو به‌كتریا و میكرۆب به‌شێوه‌یه‌ك بڵاوون كه‌له‌ هه‌موو ماڵێكدا بوونى  هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ك ده‌زانین به‌ چاو نابینرێت و پاك نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م دوو ژووره‌ به‌تایبه‌تى نوستن له‌ژوورى خه‌وه‌كه‌ت توشى خووران و سووربوونه‌وه‌ و هه‌ستیارى پێستت ده‌كاته‌وه‌ .

زۆرجار زۆربه‌مان شه‌وان له‌به‌ر خوورانى جه‌سته‌مان نایه‌لێت بخه‌وین و ئاسووده‌ بین ، ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و زینده‌ره‌ بچووكانه‌ى كه‌ توشى هه‌ستیاریت ده‌كه‌ن .

هه‌ربۆیه‌ ڕۆژانه‌ هه‌وڵ بده‌ ژوورى خه‌وه‌كه‌ت پاك بكه‌یته‌وه‌ و گسكى لێ بده‌ى و جێگه‌ و بانه‌كه‌ت كه‌له‌سه‌ر ده‌خه‌ویت پێویسته‌ بیان ته‌كێنیت و ئه‌گه‌ر بدرێنه‌ به‌ر خۆر ئه‌وا زۆر باش ده‌بێت به‌ته‌واوى پاك ده‌بنه‌وه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ زینده‌وه‌رێك.

شوشتنى سه‌ر جێگه‌ى خه‌وه‌كه‌ت پشت گوێ مه‌خه‌  و زوو زوو بیشۆ و ده‌توانى ساڵى جارێك نوێ ى بكه‌یته‌وه‌ .
Back to top button