دۆناڵد ترەمپ: گەمارۆیەكی وەها دەخەمە سەر عێراق ئەوەی ئێران پێی بەراورد نه‌كرێت

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند بەسەر عێراق دەکات ئەگەر بەغدا هێزە ئەمەریکییەکان ناچار بکات عێراق جێبهێڵن.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمەریکا دەستبەرداری عێراق نابێت تەنیا ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق تێچووی دروستکردنی ئەو بنکە ئاسمانیە بدەن کە لەلایەن واشنتۆنەوە بە چەندین ملیار دۆلار درووستکراوە.

ترەمپ گوتیشی ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا بکەن، ئەوا سزایەکی توند بەسەر ئەو وڵاتە دەسەپێنن کە پێشتر وێنەی نەبووە و لەو سزایانەش قورستر دەبێت کە بەسەر ئێراندا سەپێندراون.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ پەرلەمانی عێراق پڕۆژەبڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی پەسەند کرد .

 

Back to top button