بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ستافێكی نوێ پێشوازی له شانده‌كه‌ی پارتی ده‌كات
خواكوڕك
ئه‌مرۆ دووشه‌مه 19/12/2016 شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته سلێمانی به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له یه‌كێتی گۆڕان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتووه له فازڵ میرانی، لە مەحموود محەممەد، كاكەمین نەجاڕ و عیزەدین بەرواری، له ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەحمەد كانی و دڵشاد شەهاب، له ئەندامانی سەركردایەتی.
به‌پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك گۆڕان شاندێكی ئاماده كردووه كه پێكهاتووه له، عومەر سەید عەلی و جەلال جەوهەر و جەمال حاجی محەمەد ئیسماعیل نامیق و محەمەد عەلی.
بڕیاره كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆ، دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، شانده‌كه‌ی پارتی سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته بكات بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان