كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.. به‌فر و باران ده‌بارێ.. سبه‌ى سێ شه‌ممه‌ له‌..

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان. نیمچە ھەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان ھەوری تەواو دەبێ كەمێك باران دەبارێت، لە كاتەكانی ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 12 و سلێمانی 10 و دھۆك 11 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 18 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

 

Back to top button