هاتوچۆی هه‌ولێر هۆشداری ده‌دات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆی ھەولێر، شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە رێگای دەربەندی گۆمەسپان – سەفین ھیران، بەھۆی بەفر بارینەوە مەترسیدار بووە، داوا دەكات بەو رێگایەدا ھاتوچۆ نەكەن.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر ھاتووە: “ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیان دەکەینەوە کەوا رێگای دەربەندی گۆمەسپان سەفین هیران، بەهۆی دابارینی بەفری زۆرەوە گیراوە و بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماش بۆ ژێر سفر بەفرەکە لەسەر رێگاکە رەق بووە و مەترسیدار بووە”.

ده‌شڵێت: “بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە ئەم رێگایە بەکارنەهێنن و رێگای هیران شەقڵاوە لە جیاتی ئەو رێگایە بەکاربێنن”.

Back to top button