بهشیر حهداد: حكومهت دهتوانێت بڕیاری دهركردنی هێزه بیانییهكان جێبهجێ نهكات
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە دەرچوونی هێزە بیانییەکان دەنگی لەسەردا، تەنیا بڕیارە و یاسا نییە تا حکومەت جێبەجێی بکات.
ئێوارهی دوێنێ یهكشهممه 5ی كانوونی دووهمی 2020، پهرلهمانی عیراق بهبێ ئامادهبوونی فراكسیۆنه كوردییهكان و بهشێك له سوننهكان، دهنگی لهسهر پڕۆژه بڕیاری دهركردنی هێزه بیانییهكان له عیراق دا.
بهشیر حهداد، جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا رایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر بڕیارێکدا کە شەش خاڵ لە خۆدەگرێت، کە گرنگترینیان بریتی بوون لەوەی حکومەتی عیراق هەموو هێزە بیانییەکان لە عیراق نەهێڵێت و ژمارە و کاری ئەو ھێزانەش بزانێت کە پێویستە لە عیراقدا ھەبن و ئەو زانیاریانەش بدرێنە پەرلەمان.
سەبارەت بەو ماوەیەی کە دیاری دەکرێت بۆ نەهێشتنی هێزە بیانییەکان لە عیراق، بەشیر حەداد رایگەیاند، ئەو کارە دراوەتە دەست ئەنجومەنی وەزیران و لەو کۆبونەوەیەی ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا هیچ پەرلەمانتارێکی کوردی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەشداری دانیشتنەکە نەبوو.
وتیشی: “بەشداربوونی منیش وەک دەستەی سەرۆکایەتی بووە نەک وەک ئەندامێکی کورد و بەشێکی کەمی پەرلەمانتارە سوننەکانیش بەشداری کۆبوونەوەیەکەیان کرد و بەشداربووەکان زۆربەی زۆریان شیعە بوون و 173 پەرلەمانتاریش بەشداری کۆبونەوەکەیان کرد و بەوەش رێژەی یاسایی تەواو کرد”.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا ئەوەی دوێنێ دەنگی لەسەر درا یاسا نییە و بڕیارێکی پەرلەمانییە و بڕیاری پەرلەمانیش مولزیم نییە بۆسەر حکومەت و تەنیا وەک راسپاردەیەکە بۆ ئەوەی حکومەت کاری لەسەر بکات و ئەگەر حکومەت بە پێویستی زانی پرۆژە یاسایەک ئامادە دەکات و دەینێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
بەشیر حەداد، وتیشی، “پێویستە زۆر بە وریاییەوە بیر لەو کارە بکرێتەوە، چونکە ئەوە بابەتێکی گرنگە و پەیوەستە بە داهاتووی عیراقەوە کە لەوانەیە دەرهاویشتەی سیاسی و ئەمنی و ئابووریشی هەبێت بۆیە دەبێت زۆر باش دیراسە بکرێت”.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، هەموو خاڵەکانی ناو بڕیارنامەكه دەنگی لەسەر دراوە و ئەو بڕیارەش تەنیا بۆ هێزەکانی ئەمریکا نییە، بهڵكو بۆ تەواوی هێزە بیانییەکانە لە عیراق.