كۆشكی سپی: تره‌مپ په‌یوه‌ندی كرد به‌سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا دواین پێشهاته‌كانى عێراق و ئێران تاوتوێكران

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 6 ى 1 ى 2020 كۆشكی سپی بڵاوی كرده‌وه كه دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی به‌بۆرس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كرد.
كۆشكی سپی ئاشكرای كرد، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ بۆرس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كردووه ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و كاردانه‌وه‌كانی ئێران به‌رامبه‌ر به كوشتنی قاسم سوله‌یمانی.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی دا هاتووه، هه‌ردوو سه‌ركرده دووپاتیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده‌وه.