نووری حه‌مه عه‌لی: داعش له رێگه‌ی شانه‌ی نوستووه‌كانی خۆی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گورز بوه‌شێنێت
به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركووك _پردێ رایده‌گه‌یێنێ، داعش شانه‌ی نوستووی هه‌یه و جموجووڵیان زیادی كردووه و به‌دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی گورز بوه‌شێنن، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیدا له ئاماده‌باشیی ته‌واودایه بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی داعش، نه‌ك ته‌نها هێزی پێشمەرگە، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و وڵاتانی دنیاش ئاگاداری جموجووڵی داعشن.
نووری حه‌مه عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركووك _پردێ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاندووه: ئێمه وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه هه‌میشه ئاماده‌ین و سه‌نگه‌ره‌كانی خۆمان زۆر باش قایم كردووه و هیچ كێشەیهكمان نییه و داعش ناتوانێ زه‌فه‌ر به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ببات، چونكه هێزی پێشمه‌رگه به به‌رده‌وامی له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی ته‌واودایه.
نووری حه‌مه عه‌لی گوتیشی: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئاگادارن و ئێستا دنیاش ئاگاداره کە داعش شانه‌ی نوستووی هه‌یه و جموجووڵیان زیاد بووه و به‌دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێن، داعش به‌رده‌وام به‌دوای ئهوەدا ده‌گەڕێن كه بۆشاییی ئه‌منی پەیدا بێت و گورزی خۆیان بوه‌شێنن و سوود له دۆخه‌كه وه‌رگرن و هه‌میشه خۆیان مه‌ڵاس داوه و چاوه‌ڕێن دەرفەتیان بۆ ڕێك كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاری خۆیان بكه‌ن.