ئوسترالیا: زۆر نیگه‌رانین له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رباری بڕیاره‌كه هێزه‌كانمان له عێراق ده‌مێننه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ حكوومه‌تی ئوسترالیا نیگه‌رانی خۆی بۆ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان ده‌ربڕی، وڵاتی ئوسترالیا نیگه‌رانه له‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق
لیندا رینۆڵدز، وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیا له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له‌و وڵاته رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی زۆر نیگه‌رانه و سه‌رباری بڕیاره‌كه هێزه‌كانی ئوستراڵیا هه‌ر له عێراق ده‌مێننه‌وه وه‌كو به‌شێك له هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش.
وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیا داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد به له‌به‌رچاو گرتنی مه‌ترسیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له عێراق و ناوچه‌كه پێویسته به‌و بڕیاره دابچنه‌وه، هه‌روه‌ها ئێمه زۆر به‌وردی چاودێری ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌ین.