وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: كه‌س و كاری شه‌هیدانی شه‌ری داعش 5 ملیۆن دیناریان پێده‌درێت
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی شه‌ڕی داعش ژماره‌یه‌كی زۆری پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به هاوكاری كردنی سه‌رجه‌م كه‌س و كاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به داعش، وەزارەتی پێشمەرگەش ئاشكرای دەكات، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی ھاوكاری دارایی بەسەر وارسی شەھیدانی شەڕی داعش.
ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاندووه كه دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی دەستەی ئه‌ركان و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و لیواكانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت یپشمهرگه و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی رێككاره‌كانی دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر خێزانی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش كرا.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه پاره‌كه ئاماده‌یه بۆ دابه‌شكردن، كه هه‌ر خێزانێكی شه‌هید بڕی پێنج ملیۆن دیناری پێده‌درێت.