فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران: له‌به‌رامبه‌ر خوێنی سوله‌یمانی كوشتنی تره‌مپیش به‌ تۆله‌ نازانین

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ هێڕشێكی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كوژران، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆله‌كردنه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه‌و فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ كوشتنی تره‌مپیش دڵی ئێرانیه‌كان ئاو ناخواته‌وه‌.

ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران، به‌ میداكانی راگه‌یاندووه‌ ئامانجی ئێران چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین،  ئه‌گه‌ر نا له‌ به‌رامبه‌ر خوێنی سوله‌یمانی كوشتنی ته‌ره‌مپیش به‌ تۆله‌ نازانین.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران: ” ده‌مانه‌وێت ئه‌مریكا ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ تۆڵەی قاسم سولەیمانی بە كوشتنی تره‌مپ و ئاراستەکردنی چوار مووشەک بۆ بنکەیەکی ئەمەریکا کۆتایی نایەت به‌لكو تاکە شت کە بتوانێت قەربووی خوێنی قاسم سولەیمانی بکات، تێکشکانی ئەمەریکایە لە ناوچەکە”.

بەرپرسانی باڵای ئێران بەردەوام هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئەمەریکا دەکەن، بەڵام بۆ تۆڵەکردنەوەکە وەک خۆیان دەڵێن، پەلە ناکەن و لە کات و شوێنی گونجاو ئەو کارە دەکەن.

 

Back to top button