دیاری حسێن: دوای بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق به‌ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان دوور نیه‌ كه‌ركووك بكه‌وێـته‌ ده‌ستی داعش

 

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌ هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له‌ به‌غدا ئالۆزتر بوو، په‌رله‌مانی عێراق پڕؤژه‌ی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كانی له‌ عێراق ده‌ركرد، كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت كه‌ ده‌ستیان به‌ جموجۆلكردۆته‌وه‌ به‌رپرسێكی پارتیش ئاشكرای ده‌كات بە راگرتنی جموجوڵەکانی هاوپەیمانان دژی داعش، ئەو رێکخراوە لە کەرکوک پەرەدەسێنێت و بارودۆخی شارەکەش زیاتر نائارامی بەخۆیەوە دەبینێت، ده‌شڵێت:”

دیاری حسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک_ گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاند: لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە بارودۆخی کەرکوک رۆژ لە دوای رۆژ لە خراپتربووندایە، چ لە رووی ئەمنی، چ لە رووی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی، کە تا ئێستاش تەعریب بەردەوامە، داعشیش جموجووڵیان زیادی کردووە، بەو پێیەی شەوی رابردوو پەلاماری بنکەیەکی سەربازیان داوه‌.

جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی کەرکووک_ گەرمیانی پارتی، گوتویشه‌تی :  ناکۆکی نێوان ئەمریکا و عیراق، کاریگەری خراپتری لەسەر کەرکوک دەبێت، چونکە هاوپەیمانان بڕیاری راگرتنی جەنگیان دژ بە داعش لە عیراق داوە، ئەوەش وا دەکات، شانە نوستووەکانی داعش لە شارەکە بکەونەوە جموجۆڵ.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی  ئاشكراشی  ده‌كات كه‌ پاراستنی  كه‌ركووك له‌ مه‌ترسیه‌كانی داعش دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر به‌ هه‌ولی ئه‌مریكا  و هاوپه‌یمانان بووه‌ بەڵام دوای ئەو بڕیارە شارەکە لە رووی ئەمنییەوە پارێزراو نابێت، دەشبێ چاوەڕێی ئەوە بکرێت، کە داعش پەلاماری کەرکوک بدات و زیانێکی زۆر بە شارەکە و هاوڵاتیانی بگەیەنێت، دووریش نییە کەرکوک وەک جاران چۆن تکریت و حەویجە و رومادی کەوتنە دەست داعش، بەو شێوە ئەو شارەش بکەوێتە دەستیان”.

Back to top button