پارێزگاری هه‌ولێر به‌ فه‌رمی فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ هێمن قادر، وه‌ك جێگری پارێزگای هه‌ولێر راده‌ستكرد.

 

 

دوای ئه‌وه‌ی  لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ، هێمن قادر ، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەڵبژێردرا. ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی ده‌ست به‌كار بوو.

پارێزگای هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ :ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ی كانوونی دووه‌می 2020، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، بە فەرمی فەرمانی دەست بەکاربوونی هێمن قادر فەقێ عەبدوڵا،ی وەک جێگری پارێزگاری هەولێر رادەستکرد.

هه‌روه‌ها پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ  لە رێوڕەسمێکدا د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، بە فەرمی فەرمانی دەست بەکاربوونی وەک جێگری پارێزگار بۆ کاروباری کارگێڕی رادەستکرد.

Back to top button