پاپا فاتیكان هۆشداری هه‌لگیرسانی شه‌ڕێك ده‌دات كه كاولكاری به‌دواوه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی زیاد بوونی گرژیه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت له نێوان ئه‌مریكا و ئێران، پاپای فاتیكان هۆشداری له هه‌لگیرسانی شه‌ڕێكی خوێناوی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه شه‌ڕ ته‌نها كاولكاری به دواوه‌یه.
پاپا فرانسیس پاپای فاتیكان له وتارێكدا هۆشداری دا لە هەڵگیرسانی شەڕێك كە تەنها كاولكاری و خوێنڕژانی تێدا بەرهەم دێت و داواشی كرد لە بری شەڕ، وڵاتان پشت بە دیالۆگ ببەستن و دان بەخۆیاندا بگرن.
پاپا فرانسیس ناوی هیچ وڵاتێكی نەهێنا و بە شێوەیەكی گشتی داوای دووركەوتنەوەی مرۆڤایەتی كرد لە هەڵگیرساندنی شەڕی كاولكارانە. ئەم وتارەی پاپا لە كاتێكدایە كه پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئێران گەیشتووەتە ئەوپەڕی گرژی و عێراقیش بووەتە مەیدانی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته .