دۆناڵد تڕەمپ: ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دۆناڵد تڕەمپ لە تویتێكدا نوسیویەتی;بە هیچ شێوەیەك ئێران ناتوانێت ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی
ئەوە لە كاتێكدایە كە بەرپرسانی ئێرانی بەردەوام هەڕەشەی لێدان لە هێزەكانی ئەمریكا دەكەن و چەندین جار ڕایانگەیاندووە ئیسرائیل لەسەر نەخشە دەسڕنەوە
دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە لایەن فڕۆكەكانی ئەمریكا پەیوەندیەكانی نێوان واشنتۆن-تاران گرژی توندی بەخۆوە بینیوەو هەردوو لا هەڕەشەی توندی سەربازی لە یەكتری دەكەن

Back to top button