سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی پەیڕەوانی کلێسای ئەرمەنی ئەرتۆدۆکس دەکات
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بە گەرمى لە هەموو خوشك و برایانى پەیڕەوانى كلێسای ئەرمەنی ئەرتۆدۆکس لە کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی کوردستانییان و سەرجەم گەلان و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەماندا.
هەرێمى کوردستان، لانەى پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ماف و ئازادییەکانی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانیەتی، لەم یادەدا جەخت لە پاراستن و پتەوترکردنی بنەماکانی ئەم کولتوور و بەهایانە دەکەینەوە و هەموومان پێکەوە لەپێناو قووڵکردنەوەیاندا کاردەکەین.
جەژن و پشوویەکى ئارام بۆ هەمووان دەخوازم و هەموو ساڵێك بە خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
6/1/2020