ڤیدیۆ ، نوێنەری ئەمریکا لە ئاڵمانیا : جیهان لە دوای نەمانی قاسم سولەیمانی ئاسایشی زیاتر دەبێت
ریچارد گرێنێل ، نوێنەری ئەمریکا لە بەرلین لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی ( بیڵد )دا دەڵێت قاسم سولەیمانی بەرپرسی ڕەگەز کوژی لە سووریا و خوێنڕژانەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ، هاوکات گووتی لە دوای ئەوەی هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا ، ئەمریکا ناچارکرا بۆ کردەوەیەکی لەو شێوەیە .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ریچارد پشتیوانی لە فەرمانی ترەمپ دەکات بۆ کوشتنی سولەیمانی و دەڵێت هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا دەبوو وڵامێکی گورچووبڕی پێوەبێت .
لە کۆتاییدا دەڵێت لەو رۆژەوەی قاسم سولەیمانی کوژراوە هەموو کردەوە تیرۆریستیەکان کەمی کردووە و بە وردی هەموو جوڵەی تیرۆریستەکانمان لە ژێر چاوەدێری دایە ، ئەوەش دەریخستووە هەر کاتێک گەورە تیرۆریستێک لە ناو دەچێت هێرشە تیرۆریستیەکان کەم دەبنەوە
„Die Terrorgefahr ist in Deutschland kleiner geworden durch die Tötung Soleimanis“, sagt US-Botschafter @RichardGrenell @BILD_Politik #Soleimani #Iran #Trump pic.twitter.com/UvjP8I7uQu
— Kai Weise (@WeiseKai) January 6, 2020