ئاڵمانیا : ڕێز لە بڕیاری پەرلەمانی عێراق دەگرین بۆ چوونەدەەرەوەی هێزەکانی بیانی لەو وڵاتە

 

 

ئاڵمانیا کە هاوکات مانەوەی هێزەکانی بیانی لە عێراقدا بە زرور دەزانێت بەڵام ڕایدەگەێنێت رێز لە بڕیاری پەرلەمانی عێراق دەگرێت بۆ چوونە دەرەوە لەو وڵاتە .

 

ئەوە لە کاتێکدایە کۆتایی بە ئەرکی ڕاهێنانی هێزەکانی عێراقی هاتووە لە لایەن ئاڵمانیاوە .

 

ئێشتڤان زایبێرت وتەبێژی حکومەتی ئاڵمانیا رۆژی دووشەممە ڕایدەگەێنێت ئاڵمانیا بۆ چۆنیەتی مانەوەو ڕاهێنانی هێزەکانی عێراقی لە گەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە دانووستان دەکات و بڕیار نییە ئێمە لە دژی ئەوان بوەستینەوە ، بەڵام مانەوەمان لە عێراق وەک هێزی هاوپەیمانی دژی تیرۆریزم گرینگی خۆی هەیە .

Back to top button