سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خامنەیی دەکات
دەقی پرسەنامەکە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی
سڵاو وڕێز…
رووداوی لەدەستچوونی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی جێگەی داخ و نیگەرانییەکی زۆرە بۆ خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەڕێزیان لە جەنگی دژی دیکتاتۆرییدا دۆستی ئێمە بوو و هەروەها پشتیوان و هاوسەنگەرمان بوو دژی گرووپی تیرۆریستیی داعش، کە زۆرجار سەرجەم بەرپرسانی عێراق و هەرێم بەرامبەر ئەو ئەرک و لەخۆبوردەییەی سوپاسیان کردووە. بەناوی خۆم و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵەیان دەکەم و هیوادارام جێگەی بەهەشت بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان