ئەمریکا لە عێراق پاشەکشە دەکات
لە نامەیەکدا لە سوپای ئەمریکا بۆ وەزارەتی بەرگری عێراقی ناردووە تەیدا هاتووە ، ئامادەکاری دەکەن بۆ کشانەوە لە عێراق
لەو نامەدا کە ئاماژە بە سەروەری کۆماری عێراق دەکات دەنووسێت لە سەر داواکاری گشتی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان لە شەڕی دژی داعش جێگۆڕکێ بە هێزەکانیان دەکەن لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا .
لە کۆتایی نامەکەدا باس لەوە دەکات هاتووچۆی ئاسمانی لە ناوچەی سەوز لەم چەند رۆژەدا زیاد دەکات بۆ ئەوەی ڕاییکردنی هێزەکان بۆ کشانەوە ئامادەکاری بۆ بکرێت .