عادل عەبدولمەهدی پێوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە دەکات
لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە لایەن عادل عەبدولمەهدی بە سەرۆک بارزانییەوە ، پەرە ئەستاندنی گرژییەکانی ناوچەیی و عێراق تاوتوێ دەکرێت .
لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکری عێراق ئاشکرای دەکات عادل عەبدولمەهدی لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی هەنووکەیی و هەستیاری ئێستایان تاوتوێ کردووە .
هەر لەم پێوەندییەدا چۆنیەتی پاراستنی ئاسایشی عێراق و گەلی عێراق لەم دۆخەدا و دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی باسی لە سەر کراوە کە پەرلەمانی عێراق داوای دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانی کردووە .