مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش لە عێراق ناکشێینەوە

مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش تایبه‌ت به‌ كوردستان ۲٤ـی راگه‌یاندووە، هیچ پلانێكیان بۆ كشانه‌وه‌ له‌ عێراق نییه‌ و دووپات له‌ مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كاته‌وه‌.

پێشتر به‌شێك له‌ میدیا عێراقییه‌كان، نامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌ گوایه‌ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داوای به‌غدا ده‌ستیان به‌ پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ كردووه‌ عێراق.

کەمێك پێش ئێستا مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له‌ عێراق بكشێته‌وه‌ و هۆشداریشی دا كه‌ ئێستا رێساكانی یارییه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ گۆڕاوه‌.

Back to top button