نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ لە پیاواندا

چه‌ند نیشانه‌یه‌ک هه‌ن که‌ ئاماژه‌ن بۆ تشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک له‌ پیاواندا،ئه‌وانیش بریتین لــــە:

1. بوونی گرێ‌ ی بچوك یاخود ئاوساوی , كە بەزۆری هیچ ئازارێكیان نی یە.

2. چاڵبوونی پێستی سنگ, یاخود چرچبوونی .

3. بەناوداچوونی گۆی مەمك.

4. سووربوونەوە ی گۆی مەمك یاخود پێستی سنگ.

5. دەردانی دەردراوێك لە مەمكەوە , كە لەوانەیە ڕەنگی زەرد یان سوور بێت.

هەندێكجار خانەشێرپەنجەیەكانی مەمك لە ڕەگەزی نێردا بڵاودەبنەوە و دەگەن بە خانەكانی تری لەش وەك قۆڵ و ژێر باڵ , و لەوێدا كۆدەبنەوە و هەڵئاوساوی دەردەكەوێت و گرێ‌ ی شێرپەنجەیی دروست دەكەن ,كە ئەگەری ئەوە هەیە ئەم حاڵەت باشتر هەستی پێبكرێت وەك شێرپەنجە سەرەكی یەكە كە لە خانە و شانەكانی مەمكدا دروست بووە.

Back to top button