ئایا حاڵەتەکانی مل رەقبوون مەترسیدارن؟

زۆرێک لە مرۆڤەکان بەھۆکاری جیاواز تووشی کرژبوون و ئازارێکی زۆر لە ناوچەی شان و مل دەبنەوە کە بەھۆیەوە ئاستەنگی بۆ جووڵەیان دروست دەبێت و تووشی ئازارێکی زۆر دەبنەوە لەکاتی جووڵە و چالاکیەکی زۆر کەم.

زۆرینەی حاڵەتەکانی مل رەقبوون مەترسیدار نیە، بەڵام مرۆڤ تووشی ناڕەحەتی دەکات و ئەمانەش ھۆیەکانی مل رەقبوونن و دەبێت دووربکەوینەوە لێی بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ مل رەقبوون دابنرێت.
* دوورکەوتنەوە لە ھەڵگرتنی جانتای پشت بەھۆی ئەوەی ئەو جۆرە جانتایە قورسایی دەخاتە سەر شان و باڵەکان و ھیلاکیان دەکات.
* دوورکەوتنەوە لە ھەڵگرتنی جانتا بەیەک دەست و دەبێت ناو بەناو ھەڵگرتنی جانتا لەنێوان دەستەکان بگۆردێت و تەنیا بەیەک دەست ھەڵنەگیرێت.
* دوور کەوتنەوە لە بەکارھێنانی مۆبایل لەرێگەی خستنەسەرشان چونکە بەوشێوەیە مل رووبەڕووی کرژبوون دەبێتەوە.
* دوورکەوتنەوە لە دۆخی شڵەژانی چونکە رەقبوونی مل بەیەکەم کاردانەوەی شڵەژانی دەروونی دادەنرێت.

Back to top button