وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ند ڕێنماییه‌كی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/دكتۆر-سامان.jpg)
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كات.
بەپێی نووسراوێكی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كۆمەڵێك ڕێنوێنی بۆ ناوەندەكانی خوێندن بڵاو كراوەتەوە و تێیدا ئاشكرا كراوە، وریای نیشانەكانی ئەنفلەوەنزا بن كە گرنگترینیان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشە بۆ زیاتر لە 38 پلەی سلیزی، هاتنی ئاو لە لووت و كۆكە و سەرئێشە و ئازاری ماسولكە و جومگەكان. ئەگەر نیشانەكانی ئەنفلەوەنزا بەسەر قوتابییەك دەركەوت، لە قوتابییەكانی تر جیا بكرێتەوە و بەپەلە باوك و دایكی لێ ئاگەدار بكرێتەوە.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن دووركه‌وتنه‌وه له بڵاوببونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای وه‌رزی H1N1 له‌نێوان قوتابیان و مامۆستایان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تكایه ڕێنماییه‌كانی هاوپێچ له‌نێوان سه‌رجه‌م قوتابیان و مامۆستایان بڵاو بكه‌نه‌وه بۆ پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستى.