كه‌شناسی هه‌رێم: له‌م ناوچانه به‌فر ده‌بارێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، لە هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور له ئاسماندا.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى چوارشه‌ممه، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له‌كاته‌كانى نیوه‌ڕۆ بارانبارین ده‌ست پێده‌كات، له زۆربه‌ى ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا به‌فر ده‌بارێت.