موقته‌دا سه‌در بۆ تره‌مپ: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هێرش بكه‌یت چاوه‌ڕێتم

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ تویتێكدا وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:ئه‌گه‌ر ده‌وێریت هێرش بكه‌یته‌ سه‌رمان ئه‌وا من چاوه‌ڕێتم.

موقته‌دا سه‌در له‌تویته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی نوسیوه‌، كه‌سێك په‌روه‌رده‌ی یانه‌ شه‌وانه‌كان و قومارخانه‌كان بێت توانای ئه‌وه‌ی نیه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی برسیكردن و سزادانی خه‌ڵكی عیراق بكات.

له‌كۆتایی تویته‌كه‌یدا سه‌در هه‌شتاگێكی داناوه‌و نوسیویه‌تی (ئه‌گه‌ربێیته‌وه‌ منیش دێمه‌وه‌)

Back to top button