ئەمریکا دەستی بە ئامادەکردنی پڕۆژە سزایەکی توندی لەسەر عێراق کردووە

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە لێپرسراوانی ئیدارەی ئەمریکا دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی جۆرێکی سەرەتایی لە سزاکان بۆ سەر عێراق وەك وڵامێك بۆ داواکەی بەغدا بە کشانەوەی هێزە بیانیەکان و لەم بارەیەوە دوێنێ سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەر عادل عەبدولمەهدی پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ماثیۆ تۆلەر و باسیان لە مەترسی بارودۆخی هەنوکەییان کرد و هەندێ لە سەرچاوە ناوەخۆییەکانی عێراق باسیان لەوە کرد کە باڵیۆزی ئەمریکا لەو چاوپێکەوتنە ڕەشنووسی سزا ئامادەکراوەکانی ئەمریکای خستیە بەردەم سەرۆك وەزیران گەر بێتوو عێراق داوای درچوونی هێزەکانی ئەمریکا بکات.

سەرچاوە : ستیپ نیوز

 

Back to top button