دڵنیابن فەرمانەکان دەرچوون .. سوپای پاسداران شێوازی وڵام دانەوەیان لەسەر تیرۆر کردنی قاسم سلێمانی ئاشکراکرد

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران عەمید حسێن سەلامی ئەمڕۆ سێ شەممە دووپاتی کردەوە کە هیچ شوێنێکی ئارام بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەماوەتەوە و ئاماژەی دا کە تیرۆر کردنی قاسم سلێمانی سەرەتا لە نێوچوونێەتی لە ناوچەکە.

سەلامی لە مەراسیمی بەخاك سپاردنی قاسم سلێمانی گوتی وڵاتەکەی بە شێوەیەکی بێ بەزەییانە و بەهێز تۆڵەی دەکاتەوە تۆڵەیەك کە وا دەکات بکوژەکان پەشیمان بـبنەوە و ڕاشیگەیاند کە فەرمانەکان دەرچوون و هێور بـبنەوە و بـبینـن.

سەرچاوە : الغــد بریس

 

Back to top button