ئەڵمانیا بەشێك لە هێزەکانی لە عێراق دەکێشێتەوە
دەزگا ڕۆژنامەگەریەکانی فەڕەنسا ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاند ئەڵمانیا بەشێك لەو هێزانەی کە بوونیان هەبوو لە عێراق کشاندەوە ئەم هەنگاوەش لە دوای بەیاننامەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا هات کە گوتی سـوپای ئەڵمانیا ئاڵوگۆڕی سەربازەکانی بەشداربوو لە چالاکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی لە عێراقی هەڵپەسارد.
سەرچاوە : الغــد برێس