مه‌لا به‌ختیار: شه‌قام بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كارده‌هێنرێت

خواكوڕك

دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی نێوان یه‌كێتی و پارتی، هه‌ریه‌كه‌ له‌ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و مه‌لا به‌ختیار كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌دۆخی بایكۆتی مامۆستایان كرد و گوتی، “مەرام و رقی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن بە داواکاریی هاووڵاتییان و خۆپیشاندەرانه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌”.

هه‌ر له‌وباره‌وه‌ مه‌لا به‌ختیار پێیوایه‌، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ كاتێك لایه‌نێكی سیاسی داواكاری هاوڵاتیان و چین و توێژه‌كان بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان به‌كارده‌هێنن.

له‌باره‌ی كۆبوونه‌شیان له‌گه‌ڵ پارتی مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، “كۆبوونەوەكەمان كۆبوونەوەیەكی باش بوو، كە تێدا باسی قەیرانی سیاسی‌و ئابووری هەرێممان كردو جەختمان كردەوە دەبێت كۆبوونەوەكان ئەنجامی هەبێت”.

Back to top button