وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌تی كرده‌وه‌ گفتوگۆ له‌ باره‌ی سزادانی عێراق كرابێت

 

دوای ئەوەی سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كه‌ ئیدارەی واشنتۆن دەستی كردوە بە دیراسە و گفتوگۆكردن بۆ دیاریكردنی چەند سزایەكی ئابوری بەسەر عیراقدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەرجەم ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە، كە باس لەوەدەكەن ئیدارەی وڵاتەكەی دەستیكردوە بە گفتوگۆ بۆ سەپاندنی سزا بەسەر عیراقدا. راشیگەیاند، هیچ نیەتێك بۆ سەپاندنی سزا بەسەر بەغدا نییە.

مۆرگان ئۆرتاگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتیشی عیراق هاوپەیمانی ئەمریكایە و تائێستاش بژاردە دیپلۆماسییەكان لەبەردەستدان نه‌شی شارده‌وه‌ كه‌ لەنێوان هاوپەیمانەكاندا كێشە دروستدەبێت، بەڵام بژاردەی دیپلۆماسی باشترینە بۆ چارەسەركردنی قەیران و كێشەكان لەنێوانیاندا

دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای قورسی بەسەر عیراقدا كرد بەهۆی بڕیارەكەی پەرلەمان بۆ دەركردنی هێزە بیانیەكان، رۆژنامەكانی جیهان بەتایبەتی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لەراپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، ئیدارەی ئەو وڵاتە سەرقاڵی دیاریكردنی ئەو سزایانەن، كە بڕیارە بەسەر عیراقدا بسەپێنرێت، ئەوەش كاردانەوەی جیهانی دروستكردوە.

Back to top button