ئاڵا تاڵەبانی دەنگی بە دەركردنی ئەمریكا دا
لە كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەركردنی هێزە بیانیەكان، ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی یەكێتی و ئەندام پەرلەمانی عێراق بەشداری كرد لە دەنگدان لەكاتێكدا كورد و بەشێك لە سوونە بایكۆتیان كرد”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكورك كەوتووە دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ دەركردنی هێزە بیانیەكان لەناویشیاندا ئەمریكا لە خاكی عێراق ئاڵا تاڵەبانی كە ناسراوە بە ئاڵا ئەسەدی بەشداری دەكات و دەنگ دەدات بە دەركردنی هێزە بیانیەكان لە عێراق و لەناویشیاندا بەدیاری كراوی ئەمریكا”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە یەكێتی نیشتمانی بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقی نەكردووە، بەڵام ئاڵا تاڵەبانی كە ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیە، لە كۆنگرە سەرخرا، لە ئێستادا لە پەرلەمانی عێراق لە چوارچێوەی بەرژەوندیەكانی لایانی هاوسۆزی ئێران كار دەكات و بە پێچەوانەی فراكسیۆنی حزبەكەی”.