سعودیه‌ دژی له‌شكركێشی توركیا بۆ لیبیا هاته‌ده‌نگ

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی شای سعودیه‌ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كۆبوویه‌وه‌ له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی دژ به‌ ده‌ست تێوه‌ردانی توركیا له‌ خاكی لیبیا بڵاو كرده‌وه‌.
ئاژانسی هه‌والی سعودی واس بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ ده‌ست تێوه‌ردانی توركیا له‌ لیبیا پێشێلكردنی روونی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ جگه‌ له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ركۆنه‌ی زیادكردنی كێشه‌كان به‌ هۆی له‌شكركێشی توركیا كرد بۆ ناو خاكی لیبیا ده‌كه‌ین و كه‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماو رێككه‌وتنه‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌كان و بنپێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسیاشیه‌ كه‌ له‌ باره‌ی لیبیا ده‌رچووه‌.
هه‌روه‌ها پێچه‌وانی هه‌ڵوێستی عه‌ره‌بی یه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ده‌ری كردووه‌، هه‌روه‌ها زیان به‌ هه‌وله‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان ده‌گه‌یێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی لیبیا و مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی لیبیا و عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه‌.

Back to top button