رووسیا ئاماده‌ین سیسته‌می به‌رگری ئێس چوارسه‌د به‌عێراق بده‌ین
دوای ئه‌وه‌ی ژێده‌ره سه‌ربازیه‌كانی عێراق پێشتر رایانگه‌یاند بوو كه ده‌یانه‌وێت سیسته‌می به‌رگری ئێس چوارسه‌ج له رووسیا بكڕن ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى گشتى له وه‌زاره‌تى به‌رگریى روسیا ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى پیشاندا به پێدانی سیسته‌مى به‌رگریى موشه‌كی ئێس چوار سه‌د به عیراق
ئیگۆر كۆرۆچینكۆ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گشتى له وه‌زاره‌تى به‌رگریى روسیا به‌ئاژانسى سپوتنیكى رووسى راگه‌یاند، كوشتنى قاسم سوله‌یمانى نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه عیراق پێویستى به‌وه‌یه سیسته‌مى به‌رگریى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى به‌هێزبكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق هاوبه‌شى روسیایه له بوارى هاریكارى ته‌كنیكى سه‌ربازی، بۆیه روسیا ئه‌وه‌ی به پێویستی بزانێت له‌پێناو پاراستنى سه‌روه‌رى خاكى عیراق و پاراستنى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، سیسته‌مى به‌رگریى موشه‌كیى ئێس چوار سه‌د و سیسته‌مه‌كانى وه‌ك (بوك ئێم سێ) و (تور ئێم دوو) به عێراق بدات.
پێشتریش هه‌واڵى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه گوایه عیراق نیازى كڕینى سیسته‌مى به‌رگریى موشه‌كیى ئێس چوار سه‌دی رووسى هه‌یه، كه ئه‌مریكا ره‌تی ده‌كاته‌وه هه‌ر وڵاتێكى هاوپه‌یمانى ئه‌و جۆره سیستمه روسیه بكڕێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه له‌لایه‌ن عیراقه‌وه ره‌تكرانه‌وه.