هێزەكانی حەفتەر پێشڕەوی دەكەن
هێزەكانی خەلیفە حەفتەر بەردەوامن لە پێشڕەویەكانی خۆیان و دواجار شاری سێرتیشیان كۆنتڕۆڵ كرد.
ئێستا بەرەو میسڕاتە دەڕۆن لە لایەكی دیكەش پێش هێرشی زەمینی بە فڕۆكە چوار پێگەی هێزی چەكدارانی ئیسلامیەكانیان بۆردومان كردووە .
بە پێی زانیاریەكانی كەناڵی ئەلعەرەبیە بەم نزیكانە دەچنە ناو شارەكە .
جێگەی ئاماژەیە هێزەكانی حەفتەر لە لایەن سعودیە میسر و ئیمارات هاوكاری دەكرێن و خاوەنی چەندین فڕۆكەی جەنگین