دەنگی ئەمریكا بۆ كێشەی ناوەخۆی كوردستان بەكار دەهێنرێت
خواكوڕك
لەگەڵ دەستپێكی قەیرانی سیاسی لەكوردستاندا ( رادیۆی دەنگی ئەمریكا) بۆتە تەرەفی گۆڕان و یەكێتی لەدژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی دا بەكار هێنراوە، چەندین دیمانە و لێدوانی و كارەكانی لەچوارچێوەی قوڵكردنەوەی كێشەكانی ناو هەرێمی كوردستان پەیامی داوە.
لەو بارەیەوە رێبوار كەریم وەڵی دەلێت بەشی فارسیی دەنگی ئەمریکا بووەتە زمانحاڵی رژێمی ئێران و بە تەبیعەتیش بەشە کوردییەکەشی هەر وای لێهاتووە، دەلێت مانگێکی دیکەتان ماوە.
پێشتر چەندین كادیر و لایانگرانی پارتی پێیان وابووە دەنگی ئەمریكا بۆتە بەشێك لە میدیای گۆڕان و یەكێتی لەدژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەكار دەهێنرێت.
سەرچاوەیەك پێی وایە دەنگی ئەمریكا لەباشوری كوردستان لەلایان كادیرەكانی گۆڕان و یەكێتی بەرێوە دەچێت و هیچ فلتەرێكی نیە و لەچوارچێوەی دژایەتی حكومەت و پارتی دا ئاراستە دەكرێت.