سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتڕاستی دەکاتەوە ئەمریکیەکان نامەیان بۆ ناردووە .
مارک ئێسپەر دەڵێت سەرۆک وەزیران لە مانای تەواوی نامەکە تێنەگەیشتووە .
عادل عەبدولمەدی سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەری عیراق پشتڕاستی دەکاتەوە رۆژی سێشەممە نامەیەکی لە لایەن ئەمریکیەکانەوە بە دەست گەیشتووە کە باس لە چوونەدەرێی ئەو هێزانە دەکات لە عێراقدا .
ئەو هەواڵە ئاژانسی فەڕەنسی ئاشکرای کرد و نووسی وەک ڕێزێک بۆ بڕیاری پەرلەمانی عێراق ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە .
بەڵام هەر زوو وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕەتی کردەوە و گووتی یان سەرۆک وەزیرانی عێراق باش لەی تێنەگەیشتووە یان نامەکە هەڵە نێردراوە