یەکێتی ئەورووپا  هەڕەشە لە ئێران دەکات

رۆژی سێشەممە بروکسێل خانەخوێی کۆبوونەوەیەکی نایاسایی وەزیرانی دەرەوەی فڕەنسا ، ئاڵمانیا ، ئیتالیا و بەریتانیا و هەروەها بەرپرسی ئەنجوومەنی یەکێتی ئورووپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی بوو .

 

لەو کۆبوونەوەدا تاوتوێی دۆخی ئاڵۆزی ئیستا رۆژهەڵاتی ناوەراست و کێشەکانی لیبیا خرایە بەر باس .

 

بە پێی قسەی بەرپرسانی ئەورووپایی تەنیا رۆژێک پێشتر بڕیاری ئەو کۆبوونەوە دراوە کە تایبەت بووە بە کشانەوەی هەنگاوی پێنجەمی ئێران لە خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی .

 

لە دوای کۆبوونەوەکە ، هایکو ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بە رۆژنامە نووسانی ڕاگەیاند ، یەکێتی ئەورووپا بە هیچ شێوەیەک لە ئێرانی قەبووڵ ناکات لەوە زیاتر خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی پێشێل بکات ، بۆیەش ئەگەر ئێران دەست بکات بە پیتاندنی یۆرانیۆمی نوێ دڵنیا بن بە بڕیارنامەکی چەند خاڵی وڵامێکی تایبەتمان دەبێت بۆ ئەو وڵاتە

Back to top button