پۆمپیۆ : قاسم سولەیمانی بەکام بەڵگە بۆ کاری دیپلۆماسی لە بەغدا بووە ؟

وەک وڵامێک بۆ محەممەد جەواد زەریف کە گوتبووی قاسم سولەیمانی بۆ بەرێکرنی ئەرکێکی دیپلۆماسی هاتۆتە عێراق ،مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ئەو قسەیە ڕاستی تێدانییەو ئیمە ئاگادار بووین بە کام مەبەست سەردانی بەغدای کردبوو .

 

پۆمپیۆ لە بەشێکی قسەکانیدا داوای بەڵگە دەکات و دەڵیت ئەوە کام کاری دیپلۆماسیە کە هیچ ڕاگەیاندنێک و هیچ نامەیەکی دیپلۆماسیانە ئاڵ و گۆڕ نەکراوە .

 

لە کۆتایی قسەکانیدا گووتی زۆرمان  گوێ لەو درۆیانەی ئێران بووە و رۆژنامەنووسانیش بە محەممەد جەواد پێدەکەنین ، بۆیەش دەمانزانی قاسم سولەیمانی بۆ کردەوەی پیلانی تیرۆریستی لە دژی هێزەکانی ئەمریکا سەردانی بەغدای کردبوو .

 

هاوکات پۆمپیۆ بە ئاماژەدان بە قسەی نەشیاوی هەندێک بەرپرسی شیعی گووتی زۆر پەستم بەو تیرۆریستانەی سەر بە ئێران کە چاویان نوقاندووە لە بەرانبەر کوشتنی ناڕازیانی بێتاوان بە دەستی ئێران .

سەرچاوە rf

Back to top button