سەرۆک وەزیرانی کاربەرێ کەری عێراق : دۆخی هەرێمی کوردستان زۆر جیاوازە لە عێراق
عادل عەبدولمەهدی دووپاتی دەکاتەوە کە دەبێت هێزە بیانیەکان بە پێی دەنگی پەرلەمان عێراق بە جێ بێڵن ، بەڵام هاوکات ئاماژە بەوە دەکات دۆخی هەرێمی کوردستان لەو گرژیانەدا زۆر جیاوازە لە عێراق و تەنانەت ناوچەش .
عادل عەندولمەهدی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ جارێکی تر داوای یەک هەڵوێستی هەموو لایەنەکان دەکات و بۆ دەرکردنی هێزە بیانیەکان لە عێراق ، ناشیشارێتەوە بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە گووشار لە سەر هەموو لایەک بووە .