پەیەدە و ئاڵای كوردستان

یاد سرێشمەیی
لە دوای دروست بوونی پەیەدە, خۆی وەك پارتێكی ئایدۆلۆژی پێناس كردووە لێ‌ هەمیشە لەبەرامبەر نەتەوەو خاك و پیرۆزیەكانی دیكەی پەیوەست بە نیشتیمان ئایدۆلۆژیاكەی كورتی هێناوە, جگە لەوەی كە نەیتوانیوە ئەو ئایدۆلۆژیایەی بخاتە خزمەت وڵات, بە جۆرێك تەسیلم بە ئیرادەو تێگەیشتنی ئەوانە بوونە كە تا دوێنێ‌ ناسنامەی مرۆڤ بوونی بەوان رەوا نەدەبینی, لە ئێستاشدا بوونەتە جێبەجێكاری ئەجێنداو تێگەیشتنە دۆگمایەكەی بەشارو دەستو پێوەندەكانی تەنانەت بەجۆرێك مورید و دەروێشی خۆیان دەسەڵمێنن كە نەك لە رۆژئاوای كوردستان لە هەمبەر ئاڵای كوردستان و پێشمەرگە دەوەستنەوە ئەوان دژ بە هەر پارت و لایەنێكی سیاسین كە دروشمی و هزری نەتەوەی ئاراستەی سیاسیان دیاری دەكات, بۆ بەرچاو روونی سیاسەتی دوژمن كارانەیان لە بەرامبەر (ئەنەكەسە) نمونەیەكی روونە.
رێگری كردن لە بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستان‌و سوكایەتی پێكردنی و گرتن و بنچاڤكردنی كوردستانیان, تەنیا لە چوارچێوەی ئەو ئایدۆلۆژیایە جێگەی دەبێـەوە كە دژبە كورد و كوردستانە, لە ئێستا پەیەدە توند دەستی پێوەگرتووە, ئەگەر سەرنجی دەسەڵاتە زۆردارەكەی رۆژ ئاوای كوردستان بدەین دەبینین, لە دۆخێكی سیاسی هێندە پەرتەوازە دەژیێت كە تەنانەت ناتوانێت تێگەیشتنە سیاسەكانیانی خۆی‌و ئەو ئایدۆلۆژیایەیی باسی دەكەن لە ژێر 27 ئاڵای جیا جیا كۆبكەنەوە, چۆن دەتوانن بكەونە ژێر سایەیی ئاڵای كوردستان.
ئەوانە كە لەو دیو هێلە گشتەكانی نەتەوەیی كورد پەروەردەكراون و ئێستاش بەهەمان تێگە چاڵاكی سەربازی و سیاسی دەكەن ‌و شەرم لە نوێنەرایەتی كردنی داگیركاری كوردستان ناكەن, بەلێ‌ ئاڵای كوردستانی قبول نیەو لە نێو ئەو ئایدۆلۆژیایەش جێگەی نابێتەوە كە خاڵیە لە هەستی نەتەوەیی, (پەیەدە)ی پێی گۆشكراون.

 

Back to top button