ڤیدیۆ ، میلیشیاکانی حزبوڵلا تەقە لە خۆپیشاندەرانی ناسریە دەکەن
بە پێی ئەو بەڵگە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە لە شاری ناسریە و لە گۆڕەپانی حەبوبی میلیشیا توڕەکانی حزبوڵلای سەر بە ئێران ڕاستەوخۆ خۆپیشاندەرانی عێراقی دەدەنە بەر دەسترێژی فیشەک .
ئەو گرژی و ئاڵۆزییە لە دوای ئەوە هاتە ئاراوە کە خۆپیشاندەران بە نیاز بوون رێگری بکەن لە تێپەڕبوونی کاروانی بە خاکسپاردنی ئەبومەهدی موهەنیس