نێچیرڤان بارزانی ئامانجی سەردانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا ئاشكرا دەكات

 

خواكوڕك
دوای ئەوەی شەوی رابردوو یەك شەممە 18/12/2016 وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هوڵەنداو بەلجیكاو لۆگسەمبۆرگ سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردو ئەمڕۆ دوو شەممە 19/20/2016 لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوە.

نێچیرڤان بارزانی لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرەكانی ئەو وڵاتە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، ئەو وەزیرانە جەختیان كردووەتەوە وڵاتەكانیان لەهاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لەڕووی سەربازی‌و مرۆییەوە بەردەوامدەبن, هەروەها ئەو وەزیرانە ئامادەیی وڵاتەكانیان نیشانداوە، بۆ ئەوەی لەپرۆسەی چاكسازی‌و رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی هاوكاری هەرێم بكەن.

هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا بێرت كۆندرس، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، دیدیە ریندەرز، وەزیری دەرەوەی بەلجیكاو جان ئەسیلبۆرن، وەزیری دەرەوەی لۆكسەمبۆرگ جەختیان كردەوە، هەرێمی كوردستان رۆڵی گەورەی هەیە لەناوچەكە هەروەها راشیانگەیاند پێویستە هاوكاری هەرێمی كوردستان لەشەڕی داعش‌و لەخۆگرتنی ئاوارەكانی ناوچەكانی شەڕ بكرێت‌و “ئێمەش بۆ ئەو مەبەستە هاتووینەتە هەولێر”.

Back to top button