هەرێمی كوردستان داوای سیستەمی دژە مووشەكی دەكات
دوا بەدوای ئەو هێرشەی ئەمشەو بۆ سەری هەولێر لە ژێر ناوی بەهەدەفگرتنی ئەمریكا هەرێمی كوردستان خستە ژێر مەترسیەوە، لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، ئێستا كاتی ئەوەیە هەرێمی كوردستان داوایەك ئاراستەی جیهان و ئەمریكا بكات بەوەی سیستەمی دژە مووشەكی بۆ دابین بكرێت”.
لەدوای كوشتنی فەرماندەی فەیلەقی قودس قاسم سولێمانی، هەموو ئاماژەكان بۆ تۆڵە سەندنەوە كەوتنە سەر عێراق و هەرێمی كوردستان بەڵام دوای ئەوەی سوپای پاسداران 36 مووشەكی ئاراستەی بنكە سەربازیەكانی ئەمریكای كرد لە عێراق و هەرێمی كوردسان، لە ئێستادا هەرێمی كوردستان بە بچوونی چاودێران باشترین شتە كە داوای سیستەمی دژە مووشەكی بكات”.
هەر دوای مووشەك باران كردنی بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندی كرد بە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەو بارەیەوە، گفتوگۆیان كردووە، بەڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایە كە ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان چیتر نەكەوێتە ژێر ئەو هەرەشانە باشترین رێگا داواكردنە بۆ دامەزراندنی سیستەمی دژە مووشەكی لە كوردستان”.