له‌ئێران فڕۆکەیەکی بە 180 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ١ی ٢٠٢٠، فڕۆکەیەکی سڤیلی ئۆکرانی لە پایتەختی ئێران کەوتە خوارەوە.

میدیاکانی ئێران بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 737 سەر بە هێڵی ئاسمانی ئۆکراینیا پاش بەرزبوونەوەی لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی بەهۆی کێشەی تەکنیكییەوە کەوتووەتە خوارەوە.

فڕۆکەکە بەرەو کیف پایتەختی ئۆکراینیا بەڕێکەوتووە و 180 سەرنشینی هەبووە ، بەگوتەی موجتەبا خالیدی، گوتەبێژی فریاگوزاری ئێران، 10 ئەمبۆڵانس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.

Back to top button