زەریفی: ئێمە بەرگریمان لەخۆمان كردووە
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ئاراستە كردنی مووشەك بە ئاراستەی بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا رایگەیاند”تاران شەڕی ناوێت، بە پێی ماددەی 51 یاسای نێودەوڵەتی بەرگری لەخۆی كردووە”.
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف دەشلێـ” ئێمە شەرمان ناوێت و ئەوەش دوای ئەوەی تاران چەند موشەكێكی ئاراستەی بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق كرد. راشیگەیاند “ئێران تەنیا بەرانبەر دوژمن بەرگری كردووەو دەستپێشخەری بۆ شەڕ ناكات”.
هەروەها لەبارەی ئەو هێرشە لە رووی یاسای نێودەوڵەتیەوە زەریفی دەشلێ”ئێران بەپێی ماددەی 51 یاسای نێودەوڵەتی بەرگری لەخۆی كردووە، هێرشی كردووەتە سەر ئەو بنكەی كە هێرشی لێوە كراوەتە سەر”.