ئومێد خۆشناو: خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژیاسای چاكسازی دەكرێت
لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكرێت، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش دەڵێێت، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنەكان لە بارەی پڕۆژەیاسای چاكسازییەوە تەواو دەبێت، بۆیە بە دڵنیاییەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دەدرێت.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند ، بڕیارە ئەمڕۆ ڕاپۆرتی لیژنەكان تەواو ببێت و دوێنێش كۆبوونەوەیان هەبوو لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی، هەركاتێك لیژنەكان ڕاپۆرتەكانیان ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد، سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەیخاتە نێو بەرنامەی كارەوە و لەبارەیەوە كۆبوونەوە دەكرێت، چونكە پەرلەمانی كوردستان ٤٨كاتژمێر پێشتر ئاگاداری پەرلەمانتاران دەكات بۆ دانیشتنی دووەمی پڕۆژەیاسای چاكسازی
راشیدهگهێنێت ، بۆیە بە دڵنیاییەوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دانیشتنی دووەم ئەنجام دەدرێت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی دەكرێت.